Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆوە تا ئێستا ٦٨٩ میدیاکار کوژراون


پەیام 

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سووریا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه‌ تائێستا، له‌و وڵاته‌ 689 میدیاكار كوژراون.

له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سووریا بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌ ئازاری 2011ه‌وه‌ تا ئێستا 689 میدیاكار كوژراون، كه‌ زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه‌ پشتیوانه‌كانییه‌وه‌ بووه‌.

له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانه‌كانی له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه‌ تا ئێستا، 543 میدیاكاریان كوشتووه‌ كه‌ پێنجیان بیانیی بوون. 

له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ر له‌سوریا هێزه‌ ڕووسییه‌كان 19 میدیاكاریان كوشتووه‌ و له‌ هێرشه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییشدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا میدیاكارێك كوژراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زوری میدیاكار به‌ده‌ستی گروپه‌ چه‌كداریه‌كانی دیكه‌  له‌ سوریا كوژراون، كه‌په‌پێی ئاماره‌كان كۆی گشتی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی  689 میدیاكاره‌.

100 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر