Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق روونکردنەوە لە سەرئاوکەوتنی ماسی لە ئاوی پارێزگاكانی‌ بابل و دیالە و به‌غدا دەدات


پەیام 

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و ته‌ندروستی‌ عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی‌ سه‌رئاوكه‌وتنی‌ ماسی‌ كه‌ به‌مدوایه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق ڕوویداوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ عێراق ئاشكرایكرد هۆكاری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ دیارده‌ی‌ سه‌رئاوكه‌وتنی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر ماسی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ بابل و دیالاو به‌غدا، بۆ كه‌می ڕێژه‌ی‌ ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو له‌توركیاوه‌ ئاستی‌ ئاوی‌ هه‌ردوو ڕوبای‌ دیجله‌و فوڕات كه‌میكردووه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ كردۆته‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی‌ عێراق.

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا چه‌ند هۆكارێكی‌ تری‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، فڕێدانی‌ پاشماوه‌ زیانبه‌خشه‌كان بۆ ناو هه‌ردوو ڕوباری‌ دیجله‌و فوڕات یه‌كێكی‌ تره‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ له‌ناوچوونی‌ ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ ماسی، كه‌زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌سه‌روه‌تی‌ ئاژه‌ڵی‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ دیارده‌ی‌ له‌ناوچوونی‌ ماسیه‌كان له‌ پارێزگای‌ بابل ده‌كات، ده‌شڵێت خواردن و به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ماسیانه‌ هیچ زیانێكی‌ ته‌ندروستی نیه‌.

1032 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر