Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: بریاری‌ كوشتنی‌ خاشقچی‌ له‌ به‌رزترین ئاستی‌ حكومه‌تی‌ سعودییه‌وه‌ دراوه‌

په‌یام

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێکی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسی و تیایدا ھەڵوێستی تورکیای لە دوای کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی روون کردووەتەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاندووه‌ "لە پرسی کوشتنی خاشقچی، ناچارین ئەنجامدەران دیار بکەین و ئاشکرای بکەین کە بەرپرسانی سعوودی متمانەیان بە کێ کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە".

راشیگه‌یاندووه‌ "جێگەی داخە کە بەرپرسانی سعوودیە لەبری ئەوەی خزمەت بە دادپەوەری بکەن، ھەوڵی بەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە پیلان بۆ دارێژراوە دەدەن کە تیایدا خاشقچی بووە قوربانی".

ئەردۆغان له‌ میانه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی‌ "دۆستایەتی ئێمە لەگەڵ سعوودیە مێژوویەکی درێژی هەیە، بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە ئێمە چاوپۆشی لەو تاوانە پیلان بۆ داڕێژراوە بکەین کە لە پێش چاومان ئەنجامدراوە".
سه‌رۆكی‌ توركیا ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌"باش دەزانین کە فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی لە بەرزترین ئاستی حکوومەتی سعوودیەوە ھاتووە".

له‌ باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ شا سه‌لمان به‌و رووداوه‌وه‌ ئه‌ردۆگان ووتی‌ "ئەستەمە باوەڕ بەوە بکەم کە فەرمانی کوشتنی خاشقچی لە لایەن شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیزەوە درابێت".


81 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر