Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ پانزه‌هه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنیدا؛ رێكخراوی قوتابیانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌



لەپانزەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنیدا ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوەو جەخت لەخزمەتکردنی زیاتری قوتابیان وخوێندکاران دەکاتەوە لەساڵی نوێی کارکردنیدا، کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
قوتابیان و خوێندکاران

بەبۆنەی تێپەڕینی پانزە ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان (۳/۱۱/۲۰۰۳) پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم قوتابیان و تێکڕای ئەندامانی ڕێکخراو دەکەین کە لەساڵانی ڕابردوودا لەکاروانی کاری ڕێکخراودا بوون و گرەنتیی سەرجەم سەرکەوتنەکانیان بەماندووبوونی خۆیان دابین کردووە، هەر لێرەوە پاش پانزە ساڵ ئەزموونی خزمەت بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتر دەدەین بەقوتابیان و خوێندکاران بەبێ جیاوازیی.

هاوکات  لەم یادەدا داواکارین وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا کاری جددی بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خوێندن لەهەرێمی کوردستان چونکە کەڵەکەبوونی ئاریشەکان قەیرانێکی قوڵی پەروەردەییان دروستکردووەو فریاکەوتنی بەپەلەیان دەوێت، ئێمەش لای خۆمانەوە ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاریکارییەکین بۆ هەرجۆرە هەنگاوێک لەپێناو بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندن و باشکردنی حاڵی قوتابیان.

جارێکی دیکەش بانگهێشتی سەرجەم ڕێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکان دەکەین بۆ دووبارە کارکردن لەژێر چەترێکی هاوبەشی ڕێکخراوەکاندا کەپاڵپشتیی داوا ڕەواکانی قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان بێت.

لەکۆتاییدا داواکارین خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەوڵ بدات بەیاسای نوێ چارەسەری کێشەکانی پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بکات.
دووبارە پیرۆزبێت پانزەیەمین ساڵیادی کارکردن لەپێناو دروشمەکانی "پەروەردە، زانست، نوێگەری".

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت

۳/۱۱/۲۰۱۸

80 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر