Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌دوو هاوڵاتی کورد لە گوندێکی سەر بە دوزخورماتوو ڕفێندران


په‌یام

له‌ گوندی ته‌ق ته‌قی قه‌زای دووبزی سه‌ر به‌ كه‌ركووك، دوو كورد كه‌ پێشمه‌رگه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییان پۆشی بوو، رفێندران و به‌یانیی ئه‌مڕۆش ته‌رمی یه‌كێكیان به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانی (فه‌همی ساڵح مسته‌فا و سه‌رحان محه‌مه‌د ساڵح) له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ پێكابێكی نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره‌یان رفێندراون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی‌ په‌یامنێری په‌یام، رفێندراوه‌كان پێشمه‌رگه‌ی لیوای 126ن و دیار نییه‌ تا ئێستا كێ ئه‌وانه‌ی ڕفاندووه‌ و به‌یانی‌ ئه‌مرۆش له‌ گوندی كونه‌ رێوی ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی زانیاریه‌كان چه‌كداره‌كان به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كه‌ ‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك، ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌یان به‌ ئۆتۆمبێلێكی گونده‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ پرسی موڵكداری زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ نێوان جووتیارانی كورد‌ و عه‌ره‌ب له‌ سنووری به‌شێك له‌ گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركووك دروست بووه‌، جووتیارانی كوردس سنوره‌كه‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ دروستكردنی كێشه‌ی موڵكداری زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌نێوان ئه‌وان ‌و جووتیارانی عه‌ره‌ب.

184 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر