Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تا ئێستا به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رانییه‌؛ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


په‌یام

ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دوێنی شاری ڕانیه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا زیادی كردوه‌و، سێ كه‌سی تر له‌ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ش ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.

له‌ ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شاری ڕانیه‌ كه‌ ژن و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر ئه‌ندامێكی تری خێزانه‌كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش كه‌سێكی تر له‌ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆته‌( 4 ) كه‌س كه‌ بریتین له‌ ( نه‌نكێك، دایكێك و دوو منداڵ )، له‌ ئێستاشدا سێ كه‌سی تر له‌ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ و له‌ سلێمانی له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.

127 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر