Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌خموور.. له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر داعش 19 چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ كوژراون


په‌یام

پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند: له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر داعش له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای مه‌خموور 19 چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ كوژراون.


ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌سه‌ر زاری پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر داعش له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای مه‌خمور 19 چه‌كداری داعش كوژران. 
پۆلیسی فیدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ پشتیوانی ئاسمانی به‌ڕێوه‌چووه‌ و ده‌ستیشیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی. 

هه‌رچه‌ند حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ كانوونی یه‌كه‌می 2017 رایگه‌یاندبوو كه‌ كۆتایی به‌ بوونی چه‌كداریی رێكخراوی داعش هاتووه‌ له‌ عێراق به‌ڵام چه‌كدارانی داعش به‌ تایبه‌تی له‌و گونده‌وارانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ پشتێنه‌ی سنووری عێراق سووریا به‌رده‌وام خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ماوه‌ ماوه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی سڤیل. 

رێكخراوی داعش له‌ 10ی حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر مووسڵدا گرت و دواتریش ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباردا گرت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ ساڵی 2017 كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌.

146 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر