Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا سزای سه‌ر دوو وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌مریكای هه‌ڵگرت


په‌یام

حامی ئاكسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند" توركیا سزاكانی سه‌ر جێف سێشن وه‌زیری دادو كریستین نیڵسن وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكای‌ هه‌ڵـگرتووه‌.

ئاكسۆی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ بڕیاری‌ هه‌ڵـگرتنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر دوو وه‌زیره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵـگرتنی بڕیاری سزادانی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆو دادی‌ توركیا دێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.

سه‌ره‌تای‌ ئابی ڕابردوو ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه‌ له‌سلێمان سۆیڵوو عه‌بدولحه‌مید گول" وه‌زیرانی دادو ناوخۆی توركیای‌ خسته‌ لیستی سزاكانییه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا توركیا هه‌مان ڕێكاری به‌رامبه‌ر هه‌ردوو وه‌زیری دادو ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا گرته‌به‌ر، سزاكانیش خۆی‌ له‌ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ توركیاو بلۆككردنی سامانی دوو وه‌زیره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكادا ده‌بینیه‌وه‌.


138 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر