Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خورماتوو.. ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، 35 قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوه‌ڕاستی قه‌زای خورماتو، 35 قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ بینای مونته‌دای گه‌نجانی خورماتوو له‌ گه‌ڕه‌كی ئاقسوی نزیك بنكه‌ی پۆلیسی خورماتو ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌مید حسین عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو به‌ په‌یامی راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ناو باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك به‌ڕیوبه‌رایه‌تی پولیسی خورماتوو رویداوه‌و، تائێستا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ چۆنێتی ته‌ قینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایه‌ به‌رده‌وامه‌.

 وتیشی "جگه‌ له‌ زیانی ماددی زۆر كه‌ به‌ شوێنی ته‌ قینه‌وه‌كه‌ و ده‌وروبه‌ری گه‌یشتوه‌، 35 برینداریش تۆمار كراون و 3 له‌و بریندارانه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی نه‌ خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك كراون، زۆربه‌ی برینداره‌كانیش ژن و منداڵن".

به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌ئێستادا هێزێكی زۆر له‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌.


100 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر