Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: له‌باره‌ی‌ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، 8 وڵات له‌ سزاكان ده‌به‌خشرێن

په‌یام

دوو رۆژی دیكه‌ قۆناغی دووه‌می سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و عێراق و 7 وڵاتی‌ دیكه‌ش له‌ پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌ ده‌به‌خشرێن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران رایگه‌یاند له‌ 5ی تشرینی دووه‌م هه‌موو سزاكان ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌سه‌ری نووسیوه‌ سزاكان له‌ 5ی تشرینی دووه‌م، ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

هاوكات ئه‌مریكا عێراق و حه‌وت وڵاتی دیكه‌ له‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ده‌به‌خشێت، مه‌رجی به‌خشینی عێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ دۆلار مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كات، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌؛ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكاوه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ به‌رده‌وامی هاورده‌كردنی پێداویستیه‌كان له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی مامه‌ڵه‌ی و پاره‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕ و كه‌لوپه‌له‌ هاوردانه‌ به‌ دۆلار نه‌بێت.

361 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر