Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی‌ سكاڵاوه‌، 15 هه‌زار قوتابی دیكه‌ له‌زانكۆكانی‌ هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن

په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی تۆماركردنی سكاڵا 15 هه‌زاو 763 خوێندكاری دیكه‌ له‌ زانكۆكان وه‌رگیراون.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگای پێشكه‌شكردنی سكاڵا بۆ ده‌رچووانی قۆناغی 12 ی‌ ئاماده‌یی كرایه‌وه‌، زیاتر له‌ 19 هه‌زار ده‌رچووی قۆناغی 12 ی‌ ئاماده‌یی به‌هه‌ردوو خول سكاڵایان تۆماركرد، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 16 هه‌زار خوێندكار ئه‌وانه‌بوون كه‌ناویان له‌هیچ شوێنێك نه‌هاتبووه‌وه‌.

وتیشی:  له‌ئه‌نجامی تۆماركردنی  ئه‌و سكالاَیانه‌دا، 15 هه‌زاو حه‌وت سه‌دو 63 خوێندكاری دیكه‌ له‌ زانكۆكان وه‌رگیراون كه‌ پێشتر ناویان له‌ هیچ شوێنێك ده‌رنه‌چووبوو.


هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ ئێستادا كۆی گشتی وه‌رگیراوان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) بریتییه‌ له‌ 43 هه‌زار و 436 خوێندكار.

وه‌رگیراوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیش پێویسته‌ دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ به‌ش و كۆلێژه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن.

90 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر