Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ شاری سلێمانی‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی له‌گه‌ڵ كاندیدانی‌ لیستی‌ 194ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌وڵ و ماندووبونی‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی‌ به‌رزنرخاند و ده‌ستخۆشی و سوپاسی خۆی و ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی ئاراسته‌ كردن.

له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندوبونیان له‌ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌و پێیه‌ی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ئه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ته‌واوی كاندیده‌كان.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان كرد و وێرای سوپاس و پێزانین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد  به‌ هه‌وڵ و ماندوبوونی‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌كان توانراوه‌ چه‌ند كاندیدێكی‌ نوێ بچێته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی‌ خۆی ئاراسته‌ی‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد و ده‌ستخۆشییشی له‌ تیمی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كابینه‌ی‌ پێشووی حكومه‌ت كرد و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ رابردووی له‌ چوار ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

260 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر