Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنه‌یی: ئه‌مریكا 40 ساڵه‌ له‌ ململانێی ئێران دا سه‌ركه‌وتوونه‌بووه‌

په‌یام

رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی كاریگه‌ری گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند  ئه‌مه‌ریكا (40) ساڵه‌ ململانێی ئێران ده‌كات‌و له‌و ماوه‌یشدا شكستی هێناوه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی.

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خوێندكار عه‌لی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ململانێكانی تاران و واشنتن وتوویه‌تی 40 ساڵه‌ ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مریكا هه‌موو كارێكی كرد له‌ پێناو شكستهێنان به‌ تاران به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

خامنه‌ی وتیشی "ئامانجی ئه‌مریكا ئیفلیجكردنی ئابوریی كۆماری ئیسلامی ئێران بوه‌، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ بوه‌ هۆكارێك كه‌ ئێمه‌ له‌ ڕوی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پشت به‌ خۆمان ببه‌ستین".

وته‌كانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كاتێكدایه‌ سبه‌ینێ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ تاران و واشنتۆنیش ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك سه‌پاندنی قۆناغی دوه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستنیشان كردوه‌


89 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2018

بابەتی زیاتر