Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی 10 دیاری كرا


په‌یام

وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا (44) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م دیاریكرا.


سیروان محه‌مه‌د، ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: "نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به‌ (44) دینار بۆ (10) دیاریكرا، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان 110 بۆ 130 كاتژمێر كاریان كردوه‌، نرخی ئه‌مپێرێكیش له‌ نێوان 5000 بۆ 6000 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێڕێك له‌ گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی تشرینی دووه‌م، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی: "به‌رنامه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و، و به‌یانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 به‌یانی ده‌بێت، و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كار ناكه‌ن ، له‌بری ئه‌وه‌ پێش نیوه‌ڕوان كاتژمێر 11:30 كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن.

وتیشی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كاركردنی مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به‌ (228.250) دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی 33 كه‌یڤی 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.

806 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2018

بابەتی زیاتر