Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بانگێشتی په‌رله‌مانتاره‌ نوێیه‌كان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان



په‌یام

ئەنجومەنی دادوەری وادەی یەکەم کۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاندو بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات  بۆ دانیشتنی سوێندخواردن له‌ په‌رله‌ماندا.


لە مەرسومێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ دەکات کە سەعات (12)ی نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (6/11/2018) ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمان.

لە مەرسومەکەدا هاتوە "به‌ پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ به‌ پێی حوكمی ماده‌ یه‌كه‌م/چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم) و پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیارماندا به‌: بانگهێشتكردنی كاندیده‌ ده‌رچوه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان بۆ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ رۆژی (6/11/2018)".

74 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2018

بابەتی زیاتر