Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌ك دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌ فڕینی‌، گه‌ڕایه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر

په‌یام

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەرەو فڕۆكەخانەی نەجەف بەڕێكەوتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی  له‌ ئاسماندا باڵندە خۆی پێداكێشاوە فڕۆكەوانەكە ناچاربووە بگەڕێتەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر راشیگەیاند، كاتژمێر 10:07 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی بەرەو فڕۆكەخانەی نەجەف به‌ڕێكه‌وتووه‌، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم گەڕایەوە فڕۆكەخانەی هەولێر.

به‌ وته‌ی‌ بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ پاشئه‌وه‌ی‌ بەرزبووەتەوە لە ئاسمان باڵندە خۆی پێدا كێشاوەو تووشی كێشەی تەكنیكیی بووە، ئەوەش فڕۆكەوانەكەی ناچاركردووە بگەڕێتەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشكرد فڕۆكەكە 98 سەرنشینی هەڵگرتووە و بەسەلامەتی گەڕاوەتەوە فڕۆخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

1514 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2018

بابەتی زیاتر