Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. كەسێك به‌ 7 كیلۆ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

په‌یام

له‌ قه‌زای‌ سۆران كه‌سێك به‌ 7 كیلۆو 200 گرام ماددەی هۆشەبەری جۆری هێرۆینه‌وه‌ دەستگیراكرا.

لە راگەیەنراوێكدا بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران توانیویه‌تی‌ کەسێکی دانیشتووی قەڵادزێ دەستگیر بکات كه‌ بڕی 7 كیلۆو 200 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرویینی‌ پێبووه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌: تۆمەتبار ئەم بڕە مادده‌ هۆشبه‌ره‌ی‌ لە ڕانیەوه‌ هێناوه‌و بە نیاز بوو لە سۆران ساغی بکاتەوە.

له‌ ماوه‌ی‌ 10 مانگی‌ ساڵی‌ 2018 دا لە سنووری قه‌زای‌ سۆران و دەوروبەری ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر زیاترله‌ 100 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا.


140 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2018

بابەتی زیاتر