Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتووانی (كالیدۆنیای نوێ) ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی فه‌ڕه‌نسا دا

په‌یام

به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 59.5، ده‌نگده‌رانی دوورگه‌ی (كالیدۆنیای نوێ) له‌ باشووری زه‌ریای هێمن دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا وه‌ستانه‌وه‌.

ژماره‌ی‌ دانیشتووانی دوورگه‌ی (كالیدۆنیای نوێ) نزیكه‌ی‌ 300 هه‌زار كه‌س ده‌بن‌و له‌ ڕاپرسییه‌كدا له‌سه‌ر چاره‌نووسی دوورگه‌كه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران مانه‌وه‌یان له‌ژێر سایه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ باش زانیوه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێژه‌ی‌ به‌شداریی له‌ ڕاپرسییه‌كه‌دا له‌سه‌دا 80.7 بووه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ سه‌ربه‌خۆیی جیبۆتی له‌ ساڵی 1977 به‌ یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی‌ ڕاپرسی زه‌وییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌ جیهاندا داده‌نرێت. 

فه‌ڕه‌نسا له‌ ساڵی 1853ـه‌وه‌ دوورگه‌ی (كالیدۆنیای نوێ)ی داگیر كردووه‌‌و ته‌نها 22 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ جه‌زائیره‌وه‌ دووره‌‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی جه‌زائیری له‌ چه‌ند قۆناغێكی مێژووییدا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییان داوه‌.


101 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2018

بابەتی زیاتر