Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ فه‌رمانده‌یه‌كی ئێران هۆشداریی ده‌داته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا

په‌یام

گه‌وره‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێران هۆشداریی ده‌دات سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران نه‌كات.

(لیوا محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری) فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بانگه‌وازی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكای‌ كرد هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران نه‌كات‌و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی نه‌یترسێنێت.

له‌ میانی وته‌یةكیدا له‌ تاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی به‌ بارمته‌گرتنی دیپلۆماتكارانی نێو باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی 1979، (جه‌عفه‌ری) وه‌ك هۆشدارییدان به‌ واشنتۆن "شكستی سوپای ئه‌مریكای له‌ بیابانی (تبس)ی خۆرهه‌ڵاتی ئێران له‌ ساڵی 1980 وه‌بیر به‌رپرسانی ئه‌مریكا هێنایه‌وه‌".

فه‌رمانده‌ی‌ سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ی بۆ زۆریی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌ش كرد كه‌ به‌هۆی تووشبوونیان به‌ خه‌مۆكیی‌و ترسییان له‌  به‌ره‌كانی شه‌ڕ خۆیان كوشتووه‌.

جه‌عفه‌ری وتی: ئه‌مریكا ئێستا بۆ دژایه‌تی ئێران ته‌نها پشت به‌ جه‌نگی ئابووری‌و ده‌روونیی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌رده‌وام شكست ده‌هێنن.

بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تیش قه‌ده‌غه‌ی‌ فرۆشتنی نه‌وت له‌سه‌ر ئێران بخرێنه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


505 جار خوێندراوەتەوە
04/11/2018

بابەتی زیاتر