Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌قۆناغی دووه‌می سزاکانی‌ ئەمریکا بۆ سەر ئێران چوونە بواری جێبەجێکردنەوە



له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی‌ دووەمی 2018، قۆناغی دووه‌می سزاکانی‌ ئەمریکا بۆ سەر کەرتە هەستیارەکانی ئابووری ئێران و بەتایبەت کەرتی وزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

سزاکان کەرتە هەستیارەکانی ئابووری ئێران دەکەنە ئامانج، وەک وزە و هەناردەکردنی دەریایی و کەشتیسازی و کەرتەکانی دارایی.

زیاتر لە 700 کەسایەتی و دەزگا و کەشتی و فڕۆکە دەخرێنەوە ناو لیستی سزاکان، لەوانە بانکە گەورەکانی ئێران، کەرتەکانی هەناردەکردنی نەوت و کۆمپانیاکانی هەناردەکردن.

هەروەها سزاکان مامەڵە دارایـیەکان لەگەڵ بانکی ناوەندی ئێران و دەزگا دارایـیەکانی ئێران دەکەنە ئامانج.


176 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر