Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا پابه‌ندی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران نابێت


په‌یام

به‌یانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی تشرینی‌ دووەمی 2018، سزاکانی‌ ئەمریکا بۆ سەر کەرتە هەستیارەکانی ئابووری ئێران و بەتایبەت کەرتی وزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ هه‌مان سزا سه‌پێنراوه‌كانی‌ ئێران ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام وێرای‌ هۆشدارییه‌كانی‌ ئێران هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانه‌ی‌ توركیاو روسیاو چین و هیندستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پابه‌ندی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا نابن.

ئەلكسەندەر نوڤاك وەزیری  وزەی ڕوسیا بەڕۆژنامەی (فاینەنشاڵ تایمز)ی وتووە" مۆسكۆ چاوی لەپێشخستنی بازرگاكانیەكانێتی بەنەوتی ئێران كە بە وڵاتانی تری دەفرۆشێت بەپێی ڕێككەوتنی نەوت بەرامبەر بە شتومەك لەگەڵ تاران".

وەزیری  وزەی ڕوسیا تەئكیدی كردووە" ئەو بازرگانیە هەفتەی داهاتوش بەردەوامبێت"  وەك تەحەدایەك بۆ سزاكانی (واشنتۆن) و پابەندنەبونی (مۆسكۆ) پێوەی.
ئەوە لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی (ئەمریكا)، (ڕوسیا)یان، لە ئەگەری هاوكاریكردنی (ئێران) لەفرۆشتنی نەوتەكەی  ئاگاداركردەوە

173 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر