Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاتوچۆی سۆران هاوڵاتیان‌ له‌ باران بارينى به‌لێزمه‌و دروستبوونی‌ لافاو ئاگادارده‌كاته‌وه‌


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاندووه‌،  به‌ پێی كه‌ش و هه‌وای پێشبینی كراوی (٤٨) كاتژمێری داهاتوو له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له‌ هه‌ر چوار قه‌زای سۆران ، رواندز ، مێرگه‌سۆر ، چۆمان بارانێكی به‌ لێزمه‌ ببارێت.

هاتوچۆی‌ سۆران هۆشداریده‌داته‌ هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت، داوا له‌ برا شوفێره‌كان ده‌كه‌ین هه‌ول بده‌ن ئه‌گه‌ر زه‌رور نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سۆران له‌ ئاگادارییه‌كه‌یدا روونیكردوه‌ته‌وه‌، به‌ پێی كه‌ش و هه‌وای پێشبینی كراوی (٤٨) كاتژمێری داهاتوو له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له‌ هه‌ر چوار قه‌زای سۆران ، رواندز ، مێرگه‌سۆر ، چۆمان بارانێكی به‌ لێزمه‌ ببارێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر لافاو زریانی توند و ته‌م و مژی چر و هه‌ستانی ئاو به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان تیمه‌كانمان به‌ ئامێری گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل (كرێن ) و چه‌ندین پێداویستی تر له‌ حاله‌تی ئاماده‌باشیدایه،.

راشیگه‌یاندووه‌،  بۆیه‌ داوا له‌ برا شوفێره‌كان ده‌كه‌ین هه‌ول بده‌ن ئه‌گه‌ر زه‌رور نه‌بێت گه‌شت نه‌كه‌ن و له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێك په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌كانمان بكه‌ن بۆ به‌ هاناوه‌چوونی شوفێران له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا، بە هیوای سەلامەتی.

387 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر