Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێڕای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا؛ نرخی نه‌وت به‌رزنه‌بوه‌وه‌


په‌یام

قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌. پێچه‌وانه‌ی‌ پێشبینییه‌كانیش نرخی‌ نه‌وت به‌ جێگیری‌ مایه‌وه‌.


ئیدراه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، وه‌كو پێشتر بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌ دابوو، له‌مڕۆوه‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ سه‌ر ئێران خسته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌رتی‌ وزه‌ی‌ له‌و وڵاته‌ كردووه‌ ئامانج، به‌ تایبه‌تیش نه‌وت.

به‌پێی‌ سزاكان هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌ نه‌وتی‌ ئێرانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و كۆمپانیای‌ بازرگانیی نه‌وت و كۆمپانیای نیشتمانی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتی‌ ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌نده‌ره‌كانی ئێران و كۆمپانیای ده‌ریاوانی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی په‌یوه‌ست به‌ نه‌وت و، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی بیانی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو سزای‌ هاوشێوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌شدا ده‌سه‌پێنێت كه‌ به‌ جێبه‌جێكردنیانه‌وه‌ پابه‌ند نابن، به‌ڵام مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرای‌ كرد: هه‌شت وڵات له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكان به‌خشراون، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وتی‌ ئێران بدۆزنه‌وه‌، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ ناوی‌ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ ئاشكرا بكرێت.

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ چاوه‌ڕوانییه‌كانیش، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكان هیچ گۆڕانكارییه‌كی‌ ئه‌وتۆ له‌ نرخی‌ نه‌وت ڕووی‌ نه‌دا و، له‌ سنووری‌ 72 دۆلاردا مایه‌وه‌.

125 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر