Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا شكستی هێناوه‌و به‌ ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆككۆماری‌ ئێران ئیداره‌ی‌ تره‌مپ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رست و یاسا شكێن ناوده‌بات. ڕۆحانی‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ سه‌پاندنی‌ سزاكاندا به‌ ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌ و شكستی‌ هێناوه‌.


حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران، له‌ وتارێكدا وه‌ڵامی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكای‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ دایه‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران ڕایگه‌یاند "بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژوودا زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا و جیهان له‌ پشتی‌ ئێرانن و، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك به‌ ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌".

حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتیشی "ده‌بێت گه‌مارۆكان تێكبشكێنن و بۆ ئه‌مریكای بسه‌لمێنین كه‌ به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌مارۆ ناتوانێت به‌رانبه‌ر گه‌لی ئێران بوه‌ستێته‌وه‌".

سه‌رۆككۆماری‌ ئێران هێرشی‌ توندی‌ كرده‌وه‌ سه‌ر كۆشكی‌ سپی‌ و ڕایگه‌یاند "ئیداره‌ی‌ ئێستای‌ ئه‌مریكا دژی یاسا و په‌یماننامه‌ نێوه‌ده‌ڵه‌تییه‌كانن و، تا ئێستا هیچ ئیداره‌یه‌ك هێنده‌ یاسا شكێن و ڕه‌گه‌زپه‌رست نه‌بووه‌".

رۆحانی‌ وتیشی‌ "هه‌ر ئێران دژی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ تره‌مپ نییه‌، به‌ڵكو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌وروپایش ڕایانگه‌یاندووه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌مه‌نی‌ ئه‌م خوله‌ی كۆشكی سپی كورت بێت".

152 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر