Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران ڕاده‌گرێت


په‌یام

(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی پارێزگای‌ كه‌ركووكی بۆ ئێران ڕاگه‌یاند.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی‌ ئێران كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ڕاده‌گیرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی نێوخۆ دابین ده‌كرێت".

پێشتر له‌ ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو وڵاتدا ڕۆژانه‌ 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ر ڕه‌وانه‌ی‌ ئێران ده‌كرا.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتیشی: تائێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ زیادكردنی تێكڕای‌ به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك، نه‌دراوه‌، هه‌روه‌ها هیچ ڕێكه‌وتنێكیش له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كانی دووباره‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ ڕێگه‌ی‌ بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جیهان، یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ نه‌كراوه‌.

به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ركووك بۆ ئێران به‌ هۆكاری‌ جیاجیا ڕاده‌گیرا.

137 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر