Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌نه‌وتییه‌كانی عێراق زیادیكردووه‌


په‌یام

ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراق له‌ راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ساڵی رابردودا (208) ملیۆن تۆن نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی عێراق به‌رهه‌مهێنراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌به‌رزترین رێژه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
 به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌،  رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 309 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.

له‌ كاتێكدا، ساڵی 1991 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق گه‌یشتبوه‌ 25 ملیۆن و 862 هه‌زار تۆن، ساڵی 2004 ،  100 ملیۆن و چوار هه‌زار تۆن و ساڵی  2005 دابه‌زیوه‌ بۆ 93، هه‌زار تۆن و ساڵی 2007 جارێكی دیكه‌ زیادیكردووه‌ بۆ 102 ملیۆن و 70 هه‌زار تۆن له‌ ساڵێكدا.

بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، حكومه‌تی عێراق له‌ ساڵانی 2009-2010 ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان ئیمزاكرد به‌پێی گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی.

126 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر