Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: هه‌ر وڵاتێك سزاكانی‌ سه‌ر ئێران بشكێنێت توندترین سزا ده‌درێت

په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: عێراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا نییه‌ كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران به‌خشراون. ڕایشیگه‌یاند: هه‌ر وڵاتێك ژێر به‌ ژێر هه‌وڵی‌ شكاندنی‌ سزاكان بدات له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ توندترین سزا ده‌درێت.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام دا.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "به‌هۆی‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانه‌وه‌ 12 وڵات هاورده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ ڕاده‌گرن و، هه‌نارده‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌".

مایك پۆمپیۆ هۆشداریی‌ دایه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و وتی‌ "هه‌ر لایه‌نێك ژێر به‌ ژێر هه‌وڵی‌ شكاندنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران بدات، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ توندترین سزا ده‌درێت".

پۆمپیۆ ناوی‌ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران به‌خشراون "كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هیندستان و،چین و، یابان و، كۆریای باشوور و، توركیا و، ، ئیتاڵیا و، تایوان و یۆنان" ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنجه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ پێشبینییه‌كان ناوی‌ عێراق له‌ لیستی‌ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌دا نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانه‌وه‌ پابه‌ند بێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا وتیشی‌ "ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی‌ ڕاگرتنی‌ فشاره‌كانی‌ ئێران بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان".

187 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر