Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپاو چین‌و ڕووسیا دژی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران وه‌ستانه‌وه‌

په‌یام

جێبه‌جێكردنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، كارادنه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ لێكه‌وته‌وه‌. وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند "به‌هۆی‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانه‌وه‌ 12 وڵات هاورده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ ڕاده‌گرن و، هه‌نارده‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌می‌ كردووه‌". 

پۆمپیۆ ناوی‌ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران به‌خشراون، به‌ڵام عێراق له‌ ڕیزی‌ ئه‌و وڵاتانه‌دا نییه‌. له‌ وه‌ڵامی‌ سزاكانیشدا حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند "ده‌بێت گه‌مارۆكان تێكبشكێنن و بۆ ئه‌مریكای بسه‌لمێنین كه‌ به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌مارۆ ناتوانێت به‌رانبه‌ر گه‌لی ئێران بوه‌ستێته‌وه‌". یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا و چین و ڕووسیاش دژایه‌تییان بۆ سه‌پاندنی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران دووپاتكرده‌وه‌.


312 جار خوێندراوەتەوە
05/11/2018

بابەتی زیاتر