Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت‌


په‌یام

پاش دوو ساڵ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، هه‌ڵبژاردنی‌ كۆنگرێس و ژماره‌یه‌ك له‌ حاكمی ویلایه‌ت و به‌رپرسی خۆجێی هه‌رێمه‌كان له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌نگده‌ران ده‌چنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی‌ پیران پێكهاتووه‌.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ (هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی) ناوده‌برێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ نیوه‌ی ته‌مه‌نی ویلایه‌تی هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مریكادا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی جارێكی تر ده‌رفه‌ت بدرێته‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته‌ تا به‌ بڕیاری خۆیاندا بچنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی دوو ساڵ له‌وه‌و پێش به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و له‌ رێگه‌ی هاوه‌ڵانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌ڵیانبژاردووه‌.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ 435 ئه‌ندامن، هه‌ڵده‌بژێردرێن. به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی‌ پیران له‌ كۆی 100 ئه‌ندامی ته‌نها 35 ئه‌ندامیان هه‌ڵده‌بژێردرێن. واته‌ له‌ كۆی‌ 535 ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگرێس، 470 ئه‌ندامیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ڵبژاردن بۆ حاكمی 36 ویلایه‌ت و به‌رپرسی‌ سێ‌ هه‌رێمی خۆجێیش ئه‌نجام ده‌درێت.

بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ كاتژمێر حه‌وتی‌ به‌یانی‌ به‌ ڕووی‌ ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه‌ و تا 7ی‌ ئێواره‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس سه‌ر به‌ پارتی‌ كۆمارییه‌كانن، گۆڕانی‌ هاوكێشه‌كه‌ش بۆ زۆرینه‌ی‌ دیموكراته‌كان له‌ داهاتوودا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ و دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆك داده‌نێت.

90 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر