Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێدرا


په‌یام

یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ چوو په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد، هاوكات به‌پێشنیاری حزبه‌كان جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درا.


به‌پێی مادده‌ی (3)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مان یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا، له‌ رێكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێت، به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ یاسایه‌ك، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ بری سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ سازدانی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێ پێویسته‌ سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌یه‌كه‌م دانیشتنیشه‌وه‌ 50 + 1ی‌  ئه‌ندامان ئاماده‌ بن، واته‌  56 ئه‌ندام ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كان بن.

به‌پێی‌ بڕگه‌كانی مادده‌ی (11)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان" سه‌رۆكایه‌تی‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ خولی نوێ‌ له‌لایه‌ن به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت ، له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌دا ، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا سوێندی یاسایی ده‌خوات، دواتریش سه‌رجه‌م كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان سوێندی‌ یاسایی ده‌خۆن و دوای‌ سوێنده‌كه‌ ، ده‌بن به‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سه‌رجه‌م ئیمیتیازاته‌كانی‌ ئه‌ندامێتیان پێده‌درێت . 

ئه‌گه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژێردراو به‌بێ پاساوی ره‌وا، له‌دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ سوێندی نه‌خوارد، مافی‌ سوێندخواردنی یاسایی نامێنێت، واته‌ ئه‌ندامێتی له‌ ده‌ستده‌دات..

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان حه‌وت په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوێندی یاساییان خوارد 

سۆران عومه‌ر
- ساڵی‌ 1978 له‌ ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌داغ له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌ كارگێڕی و ئابووری - به‌شی ئامار.
- خاوه‌نی 15 ساڵ ئه‌زموون له‌ كاری ڕاگه‌یاندن.
- به‌شداربووی چه‌ندین چالاكیی مه‌ده‌نی.
- ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌.
- سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان بووه‌.


به‌دریه‌ ئیسماعیل مه‌حموود
- ساڵی‌ ١٩٧٣ له‌ گوندی مالومه‌ی‌ سه‌ر به‌ شارباژێڕ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌دایك بووه‌.
- ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌.
- چالاكوانی بواری ئافره‌تان و گه‌نجان.
- له‌ ساڵی‌ ٢٠١٣ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خوشكان بووه‌.
- ساڵی‌ 2017 بڕوانامه‌ی (اكادیمیه‌ الرواد للمعارف المقدسه‌)ی‌ له‌ توركیا به‌ده‌ست هێناوه‌.

عوسمان عه‌لی‌ سمایل حه‌مه‌دئه‌مین

- ناسراو به‌ (مامۆستا عوسمان كانی‌ كورده‌یی‌).
- ساڵی‌ 1976 له‌دایك بووه‌.
- به‌ باشی شاره‌زای‌ زمانی‌ عه‌ره‌بییه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆم و به‌كالۆریۆسه‌ له‌ شه‌ریعه‌ی‌ ئیسلامیدا. 
- ماوه‌ی‌ 24 ساڵه‌ وه‌ك پێشنوێژ و وتارخوێن له‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف دامه‌زراوه‌.
- له‌ ئێستادا به‌هۆی‌ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ هاونیشتمانییان و هه‌ڵوێسته‌ شه‌رعییه‌كانی‌، ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ له‌ هه‌موو ڕێوڕه‌سمێكی‌ ئایینی‌ و ئه‌رك و مافێكی‌ وه‌زیفی‌ بێ به‌ش كراوه‌.
- به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ ناوه‌ندی‌ زانایانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌.
- مامۆستایه‌ له‌ بنكه‌ی‌ (دارولحه‌دیس) له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر.
- له‌ بواری‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كان به‌ شێوه‌ی‌ خۆبه‌خش به‌رده‌وامه‌ له‌ گوتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ و پێشكه‌شكردنی‌ سمینار بۆ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان.
- له‌ ده‌یان به‌رنامه‌ی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانی‌ و لۆكاڵییه‌كان میوانداری‌ كراوه‌ و ماوه‌ی‌ دوو ساڵ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ شه‌رعیی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ بانگه‌واز پێشكه‌ش كردووه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیداری‌ چۆنیه‌تی‌ پێگه‌یاندنی‌ بانگخوازان له‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ له‌ ساڵی‌ 2016 كردووه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیداری‌ زانایانی‌ عێراقی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و ناساندنی‌ زانایان له‌ عێراق ساڵی‌ 2015 كردووه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیداری‌ جیهانیی‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ ساڵی‌ 2014 كردووه‌.


هه‌ورامان حه‌مه‌شه‌ریف حه‌مه‌ڕه‌شید
- ناسراو به‌ (هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌).
- ساڵی‌ 1980 له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایك بووه‌.
- له‌ ته‌مه‌نی‌ 12 ساڵیدا په‌یوه‌ندیی‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامییه‌وه‌ كردووه‌.
- له‌ ته‌مه‌نی‌ 17 ساڵیدا له‌سه‌ر ده‌ستی‌ مامۆستا (مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز) ئیجازه‌ی‌ مه‌لایه‌تیی‌ وه‌رگرتووه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرایه‌ له‌ فه‌رمووده‌ و زانسته‌كانی‌.
- ئه‌ندامی‌ خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بووه‌.
- جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بووه‌.
- دامه‌زرێنه‌ری‌ ڕادیۆی‌ سوننه‌ت و له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ ڕادیۆی‌ ده‌نگی‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌.
- خاوه‌نی‌ 25 به‌رهه‌می‌ زانستییه‌ له‌ نووسین وه‌رگێڕان.

ڕووپاك ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان

- ساڵی‌ 1989 له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسه‌ له‌ یاسا.
- پارێزه‌ر به‌ پله‌ی‌ خه‌بیر له‌ داداگای‌ كه‌تنی‌ هه‌ولێر.
- ئه‌زموونی‌ سێ‌ ساڵ كاركردن له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی‌ ئافره‌تان.
- ئه‌زموونی‌ چوار ساڵ كاركردن له‌ بواره‌كانی‌ یاسا و مافی‌ مرۆڤ.
- به‌شدار بووه‌ له‌ هه‌ندێ‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ هه‌مواری‌ یاساكان.
- به‌شداری‌ كردن له‌ چه‌ندین خول و سیمنار و وۆركشۆپ و فۆكس كرۆپ له‌ بواره‌كانی‌ (ئافره‌تان، گه‌نجان و لاوان، هه‌ڵبژاردن، گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌).
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ سیاسییه‌ له‌ ڕیكخراوی‌NDI ی‌ ئه‌مریكی‌.
- كارگێڕی‌ لقی‌ خوشكان.
- ئه‌ندامی‌ تۆڕی‌ هاوبه‌شی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان.
- كارگێڕی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 3ی‌ هه‌ولێری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌.

موسلیم عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵ
- ناسراو به‌ (موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ‌) كوڕه‌ گه‌وره‌ی‌ شه‌هیدی‌ سه‌ركرده‌ (مامۆستا عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ‌)یه‌.
- زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ و فارسی ده‌زانێت.
- خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمه‌ له‌ كارگێڕیی‌ یاسا.
-  خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كه‌لۆریۆسه‌ له‌ زمانی‌ عه‌ره‌بیدا.
- ئه‌زموونی‌ مامۆستایی له‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ (عه‌ره‌بی‌)دا هه‌یه‌.
- ئه‌زموونی‌ (10) ساڵ فه‌رمانبه‌ریی‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ ژینگه‌ی‌ وڵات له‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌.
- به‌شداریی‌ له‌ دیبه‌یت و سیمینار له‌ بواری‌ ئازادیی‌ ڕاده‌ربڕین له‌ ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ردووه‌.
- به‌شداریی له‌ چه‌ندین خولی‌ په‌ره‌پێدانی‌ توانای‌ تاكه‌كه‌سی‌ و مرۆیی‌ كردووه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید قادر

- ساڵی 1970 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.
- خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌.
- زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فارسی ده‌زانێت.
- شاره‌زایی‌ له‌ بواره‌كانی‌ (به‌ڕێوه‌بردنی‌ گشتی‌ – مافی‌ مرۆڤ – سیاسه‌ت  و پارتی‌ سیاسی‌ – كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ – هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می‌ هه‌ڵبژاردن) هه‌یه‌.
- چه‌ندین بڕوانامه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێناوه‌، وه‌ك: ڕێكخراوه‌كانی‌ (UN-IRI-NDA).
- له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو بووه‌.
- له‌ سه‌رده‌می‌ وه‌زیریی‌ ئه‌ودا كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو به‌ ئاستێكی‌ وا گه‌شه‌ی‌ كردبوو كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ زۆربه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كاندا گه‌شتبووه‌ خۆبژێوی‌.
- خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاجیاكانی خه‌ڵك په‌یوه‌ندیی فراوان و پته‌وی هه‌یه‌.


134 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر