Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كۆكنین له‌سه‌ر دیاریكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق


په‌یام

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌به‌ستێت، ئه‌ندامێكی فراكسۆینی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌هۆی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كانیش له‌سه‌ر كاندیده‌كان به‌ دووری ده‌زانێت له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ دیاریبكرێن.


ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق و پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان له‌ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدان.

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وتی: بڕیاره‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا چوار وه‌زیر ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام  وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری تێیدا نییه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی: له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا له‌ كۆی 28 لیژنه‌ ته‌نها یه‌ك لیژنه‌ دیاریكراوه‌و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ و پشكی كورد له‌ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی لیژنه‌كان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد: له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا  گفتوگۆ له‌باره‌ی ژه‌هراویبوونی ماسییه‌كانی رووباری دیجله‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگای بابل و واست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له‌ راستیی و پاشخانی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران دراوه‌ گفتوگۆ ده‌كرێت.

108 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر