Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران به‌نیازه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا شكستپێبهێنێت

په‌یام

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رهه‌می ئێران ده‌بێته‌ گرنگترین نیشانده‌ری شكستی ئه‌مریكاو به‌ هه‌ڵوێستی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان ئه‌مریكا و سزاكانی شكست پێ ده‌هێنن.

ئیسحاق جیهانگیریی جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران له‌ میانی وتارێكدا كه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌وروته‌سلیمی وه‌زاره‌تی كانزا و بازرگانیی له‌ تارانی پایته‌خت پێشكه‌شیكرد ڕایگه‌یاند: كه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان بریتیی ده‌بێت له‌ به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مریكا و سزاكانی به‌و شێوه‌یه‌ شكست پێده‌هێنن.

جیهانگیریی وتیشی: سه‌رۆكی ئه‌مریكا و تیمه‌كه‌ی "یارییه‌كی نوێ له‌دژی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن" و له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویسته‌ به‌ وردیی چاودێریی ئه‌و یارییه‌ بكه‌ن و به‌و پێیه‌ بڕیاره‌كانیان بده‌ن.

جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌ راستگۆیانه‌ دۆخی وڵات روونبكرێته‌وه‌ و وتی: نایانه‌وێت خه‌ڵك نیگه‌ران بكه‌ن و خه‌ڵك خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی وڵات و شۆڕشه‌ و به‌بێ پشتیوانیی گه‌ل مه‌حاڵه‌ بتوانن له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ ده‌رچن و ناشڵێن سزاكان كاریگه‌رییان نابێت، به‌ڵام پێویسته‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێنێن.

دوێنێ قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ تێیدا سزا به‌سه‌ر بواری نه‌وت وزه‌ و هێڵی ئاسمانی و چه‌ند كه‌رتێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێندرا و هه‌شت وڵاتیش به‌كاتی له‌جێبه‌جێكردنی سزاكان به‌خشراون.


130 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر