Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا بكات

په‌یام

نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد و داواده‌كات له‌سه‌ر دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ سزاكانی به‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌رتی نه‌وت و دارایی ئێراندا لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێت. 

غوڵام خۆشڕه‌و، نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسله‌وه‌ده‌كات: سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دژی ئێران پێشێلكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌.

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ره‌فتاره‌ نابه‌رپرسه‌كانی ئه‌مریكا پێویستی به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ تاوه‌كو سه‌روه‌ری یاسا به‌ به‌رزی بمێنێته‌وه‌و ڕێگه‌ نه‌درێت دیبلۆماسیه‌ت له‌ناوببرێت هه‌روه‌ها غولامی داواشی كرد ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ به‌رپرسیار بزانرێت.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت له‌ رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی پێنج كۆیه‌ك كه‌ له‌ ساڵی 2015 واژۆكرا.


79 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر