Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

UN: تاڵیبان توندوتیژییه‌كی زؤرى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌

په‌یام

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكیدا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان رایده‌گه‌ینێت بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان توندوتیژییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ هاتووه‌: هێرشه‌كانی تاڵیبان دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان له‌ مانگی ڕابردوودا بۆته‌ هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ووڵاته‌. 

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕۆژانی دواتره‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 435 هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون به‌ قوربانی كه‌ تێیدا  56 كه‌س كوژراون و 379 كه‌سی دیكه‌یان برینداربوون.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زۆر له‌ ژماره‌ی كوژراوانی چوار هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوو زیاتره‌، به‌م پێیه‌ش  توندوتیژییه‌كانی تاڵیبان دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستان گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی و هه‌ڵمه‌ته‌كانیش پلانی بۆ داڕێژراوه‌و ئامانج لێی په‌كخستن و له‌ناوبردن و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌. 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌شڵێت: زۆربه‌ی هێرشه‌كان چه‌كدارانی تاڵیبان ئه‌نجامیداون و تیایدا ڕوومانه‌ و موشه‌ك و هاوه‌ن و بۆمبی چێنراویشیان به‌كارهێناوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ گفتوگۆی راسته‌وخۆی نیوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌پێناو جاره‌سه‌ری سیاسی بۆ جه‌نگی ئه‌فغانستان ده‌كرا، به‌لام تاڵیبان له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی به‌رده‌وامه‌ و له‌چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا ده‌یان هاوڵاتی‌ و به‌رپرسی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان به‌هۆی‌ هێرشه‌كانه‌وه‌ كوژراون.


75 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر