Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی‌ تر توركیا داوای‌ چاره‌نوسی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ خاشقچی‌ له‌ سعودیه‌ ده‌كات

په‌یام

جارێكی تر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای چاره‌نوسی ته‌رمی ڕۆژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچی له‌ ڕیاز ده‌كات و ماڵپه‌ڕی بی بی سیش ئاشكرایده‌كات: دووكه‌سی تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ به‌رپرسی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كوشتنی خاشقچی بوون.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی یابان ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌ر سعودیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی به‌سه‌ر لاشه‌ی خاشقچیدا هاتووه‌.

ئۆغڵۆ وتیشی‌: به‌رپرسیارێتی ئاشكراكردنی ئه‌و ڕوداوه‌ی به‌سه‌ر لاشه‌ی جه‌مال خاشقچیدا هاتووه‌ له‌سه‌ر شانی سعودیه‌یه‌ و ناكرێت تیمێكی 15 كه‌سی بێن بۆ توركیا بۆ كوشتنی هاوڵاتیه‌كی سعودی به‌بێ هیچ فه‌رمانێك.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌رپرسێكی باڵای توركیا به‌ماڵپه‌ڕی بی بی سی ڕاگه‌یاندووه‌: دوای كوشتنی خاشقچی، سعودیه‌ چه‌ند پسپۆڕێكی بواری كیمیاوی و شاردنه‌وه‌ی تاوانی ناردوه‌ته‌ ئیسته‌نبوڵ بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری كوشتنه‌كه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: سه‌ره‌تا خاشقچی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تیمه‌كه‌وه‌ خنكێنراوه‌ و دواتر جه‌سته‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌كراوه‌و دوو به‌رپرسی ناو تیمه‌ 15 كه‌سیه‌كه‌، ئه‌ركیان سڕینه‌وه‌ و شاردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌رمی  خاشقچی بووه‌.

هاوكات به‌پێی تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌كان ئه‌و دوو پسپۆڕه‌ سعودیه‌ دوای كوشتنی خاشقچی به‌رده‌وام سه‌ردانی كونسوڵخانه‌كه‌یان كردووه‌ و سێ ڕۆژ دوای ڕووداوه‌كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سعودیه‌.

خاشقچی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی كرد له‌ ئیسته‌نبوڵ، چاره‌نووسی به‌ نادیاری مایه‌وه‌و شه‌وی 19ی ئۆكتۆبه‌ر حكومه‌تی سعودیه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دانی به‌ كوژرانی خاشقچیدا ناو تا ئێستاش چاره‌نوسی ته‌رمه‌كه‌ی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.


78 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر