Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: سزاكانی‌ سه‌ر ئێران هه‌وڵی‌ تێكدانی‌ هاوسه‌نگیی‌ جیهانه‌

په‌یام

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا سزاكانی‌ ئه‌مریكای‌ بۆ سه‌ر ئێران به‌ "هه‌نگاوێكی‌ نادروست و هه‌وڵی‌ تێكدانی‌ هاوسه‌نگیی‌ جیهان" وه‌سف كرد و، ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ به‌و سزایانه‌وه‌ پابه‌ند نابێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، ڕایگه‌یاند "پێیانوایه‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌نگاوێكی‌ دروست نین، چونكه‌ هه‌وڵگه‌لێكن بۆ تێكدانی هاوسه‌نگیی جیهان، هه‌روه‌ها پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن و دژی دیپلۆماسیه‌تن".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ توركیا یه‌كێكه‌ له‌و هه‌شت وڵاته‌ی‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكان به‌خشراوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌شه‌ مانگ، ئایا پاش ئه‌وه‌ چی‌ ده‌كات؟ ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد "توركیا هه‌ڵوێستی‌ ڕوون بووه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وت و غاز شتانێكی‌ بێ جێگره‌وه‌ن و، وڵاته‌كه‌ی‌ ئێستا 10 ملیار مه‌تر سێجا غازی سروشتی له‌ ئێران ده‌كڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ پابه‌ندی هیچ سزایه‌ك نابێت".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "جیهان ئاشتیی‌ ده‌وێت و چیتر نایانه‌وێت له‌ژێر فشاری ئیمپریالیسته‌كاندا بژین". وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ مامه‌ڵه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ جیهاندا، ئه‌ردۆغان وتی "پێویسته‌ ئه‌وه‌ نه‌مێنێت كه‌ وڵاتێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هێز و توانای‌ هه‌یه‌ هه‌موو شتێك بكات".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ وڵاتان دژی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا كرد و ڕایگه‌یاند "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نزیكه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ ، ده‌ڕوانن".


125 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2018

بابەتی زیاتر