Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌ زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌


په‌یام

بەپـێی ئەنجامە سەرەتایـیەکانی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دیموکراتەکان سەرکەوتنیان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێناوە، بەڵام کۆماریـیەکان توانیویانە هەر بە زۆرینە لە ئەنجومەنی سینات بمێننەوە، تاوه‌كو ئێستاش هه‌ژماری‌ ته‌واوی‌ ده‌نگه‌كان كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌و رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

شەوی سێشەممە و لەگەڵ ئەوەی بنکەکانی دەنگدان بە کاتی خۆجێی ویلایەتەکانیان بە دوای یەکدا دادەخران، ژمارەی کورسیـیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕەنگی سووری کۆماریـیەکانەوە بۆ ڕەنگی شینی دیموکراتەکان دەگۆڕدران.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پـێدەچێت هەلی بەدەستهێنانی ئەنجومەنی سینات بۆ دیموکراتەکان شتێکی مەحاڵبێت پاش ئەوەی کۆماریـیەکان سەرکەوتن لە هەردوو ویلایەتی ئیندیانا و تێنسی، ئەو دوو ویلایەتەی دوناڵد ترامپ توانی بە ئاسانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 تیایاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

101 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر