Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و له‌ په‌رله‌ماندا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت


په‌یام

په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019، كه‌ كابینه‌ی عه‌بادی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردبوو، له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێیه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێیبكات و دواتر له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت.

دوێنێ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامداو له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆی‌ كرد و ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش ڕه‌شنوسی‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق بوو.

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌شنووسی بودجه‌ن بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داواده‌كه‌ن ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌، به‌ڵكو لیژنه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مان دروستبكرێت و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كار له‌سه‌ر كه‌لێنه‌كانی بوودجه‌ بكه‌ن.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا, نوێنه‌ری حكومه‌تی عێراقیش ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ئێستا تێبینی زۆری له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌ستكاری بكرێت و گرفته‌كانی‌ چاره‌سه‌ربكرێن.
پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق به‌ 12.67% دانراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ كه‌متر له‌ هه‌شت تریلیۆن دینار.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كاتژمێر ده‌ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵگیرا. 

په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند هۆكارێكی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ینێت عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی به‌ دۆسته‌كانی گه‌یاندووه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی  كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسینێكی به‌ ناونیشیانی"بۆچی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت؟" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نووسیویه‌تی" زۆر هێز و لایه‌نی سیاسی به‌ته‌مابوون كه‌  پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌و هۆكاری زۆریشیان باسكرد كه‌وا ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ئاماده‌ی كردووه‌ و كه‌موكوڕی زۆره‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌دا 80یی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بوون به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یگه‌ڕانده‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت. 

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید به‌ چوار خاڵ هۆكاره‌كانی ئاشكرا كردووه‌ له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كاندا نووسویه‌تی: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌وێت به‌ دۆسته‌كانی بڵێن هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ بودجه‌دا هه‌یه‌ ئه‌و به‌رپرس نییه‌ و حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ئاماده‌ی كردووه‌.

له‌ خاڵێكی تردا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتویه‌تی: گه‌رانه‌وه‌ی بوجه‌ بۆ حكوومه‌ت ده‌بێت یان كورد رازی بن له‌سه‌ر له‌سه‌دا 12 و پۆینت 67  یان ده‌بێت هه‌ڵوێست وه‌رگرن هه‌ركامیان بكه‌ن دژواره‌ و عادل عه‌بدولمه‌هدیش ئیحراج ده‌بێت و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاودا له‌گه‌ڵ كورد تێكده‌گیرێن.



72 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر