Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ بەپێ رۆشتن پشتگوێ مەخەن



په‌یام ـ هه‌مه‌ڕه‌نگ


بەپێ رۆشتن، یەکێکە لە باشترین ڕاهێنانە وەرزشییەکان، بۆ تەندروستی و چالاکی لەش، رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان هانمان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێویستە هەموو رۆژێک لانی كه‌م 30 خولەک بەپێ بڕۆین، بەتایبەتی لەبەیانیاندا.


سودەکانی بەپێ رۆشتن:


1. ئارامکردنەوەی دەرونی کەسەکە، وادەکات دووربکەوێتەوە لە دڵەڕاوکێ و قەلەقی و فشار و خه‌مۆکی.
2. بەرگری لەش بەهێز دەکات، وادەکات پارێزراو بێت لە نەخۆشییەکان.


3. باشترین ڕێگەیە بۆ دابەزینی کێشی لەش، بەتایبەتی چەوری ڕان ورگ و کەمەر.
4. نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، مەترسی جەلتەی دڵ ناهێڵێت. 


5. ڤیتامین D لە لەشدا ڕێک دەخات، چونکە خۆری بەیانیان باشترینە بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین D.
6. رێکردن یارمەتی لەش دەدات بۆ دوورکەوتنەوە لە شێرپەنجە.


7. سوڕی خوێن چالاک دەکات.
8. دەبێتە هۆی ئەوەی بەباشی خەوت لێبکەوێت.
9. مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم کەم دەکاتەوە.


10. فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
11. دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک.
12. کۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت.


13. دەبێتە هۆی تەندروست بوونی پێست.
14. بەسودە بۆ سییەکان.
15. پێویستە ئافرەتانی دووگیان بەپێ بڕۆن، بۆ تەندروستی دایکەکە و کۆرپەلەکەش.
16. ماسولکەکان بەهێز دەکات.


410 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر