Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئینتەر داوای 180 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید دەکات



په‌یام ـ سپۆرت 


لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ستایشی ئاستی میلان شکرینیاری بەرگریکەری یانەکەی دەکات، بۆ ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر بارسێلۆنا ئەنجامیدا.


سپالێتی لەلێدوانێکدا کە لەلایەن رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، بۆ بارسێلۆنا داوای 120 ملیۆن یۆرۆ و 20 ملیۆن پاداشت دەکەین لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە شکرینیار.


راهێنەری نیرازۆری زیاتر گوتی، ئەگەر ریال مەدرید داوای ئەو یاریزانە بکات، ئێمە داوای 140 ملیۆن یۆرۆ و 40 ملیۆن یۆرۆ پاداشت دەکەین، بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە.






دەربارەی بەشدارینەکردنی لیۆنێل مێسی لە یارییەکەدا سپالێتی گوتی، ئەو یاریزانێکی زۆر نایابە، بەڵام تەنانەت بەبێ ئەویش بارسێلۆنا تیپێکی بەهێزە.


راهێنەری ئینتەرمیلان زیاتر گوتی، بەداخەوە کە مێسی تووشی پێکانبووە، من نامەوێت هیچ یاریزانێک تووشی پێکان بێت، بەڵام ئێمە باشترین یارییمان بەرامبەر بارسێلۆنا کرد بەبێ مێسی.

92 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر