Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌نه‌كه‌ ئیدانه‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ده‌ستگیركردنی سێ به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌كات


په‌یام

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌ڵوێست و بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ده‌ستگیركردنی سێ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ ئیدانه‌ ده‌كات. 


دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستگیركردنی سێ‌ به‌رپرسی‌ باڵای‌ په‌كه‌كه‌ جه‌میل بایك، موراد قه‌ره‌یلان و دوران كالكان خه‌ڵاتی پاره‌ی داناوه‌، ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان- كه‌نه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌نه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ توندیی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا ئیدانه‌ ده‌كات و باس له‌وه‌ كراوه‌: موراد قه‌ره‌یلان و جه‌میل بایك و دوران كالكان 40 ساڵ زیاتره‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستاندان، هه‌روه‌ها جه‌میل بایك و موراد قه‌ره‌یلان هه‌مانكات ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانن، ئه‌ندامێتی ئه‌وان له‌ كۆنگره‌دا جێی شانازیی بۆ كه‌نه‌كه‌ ناوده‌بات.

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كه‌نه‌كه‌ داوا له‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ست له‌ هه‌ڵوێستی‌ دووفاقیی هه‌ڵگرن و ئه‌و لیسته‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ بسڕنه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك داناوه‌ كه‌ زانیاری له‌باره‌ی شوێنی موراد قه‌ره‌یلان و بڕی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ ئاشكراكردنی شوێنی جه‌میل بایك و سێ ملیۆن دۆلاریشی بۆ ئاشكراكردنی شوێنی دوران كه‌لكان دیاریكردووه‌.


116 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر