Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. ده‌ستگیركردنی چه‌ند باندێكی دزیكردن و بازرگانیكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یانرا


په‌یام

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ندین باندی‌ دزیكردن و باندی‌ به‌ كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند.

 زمناكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئاسایشی ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌، باسی له‌وه‌ كرد له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا توانیویانه‌ له‌ سنووری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یاندا 4 باندی‌ دزیكردن ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ له‌ 12 تۆمه‌تبار پێكهاتبوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئامار و زانیارییه‌كانی‌ ئاسایش، به‌كارهێنه‌ران و بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌، به‌راورد به‌ پێنج مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ له‌م پێنج مانگه‌دا زیادیكردووه‌.


96 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر