Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازی لە نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌كگرتووه‌كان کرد


پەیام 

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر، پێشوازیی له‌ یان كۆبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق ‌و، ڕیكاردۆ ڕۆدریگز، به‌رپرسی ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ درێژی باس له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ‌و لێكه‌وته‌كانی كرا.

هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ‌و حكوومه‌تی نوێ‌ ‌و ڕۆڵ ‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، خرایه‌ به‌رباس، هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌ خێراكانی ناوخۆی وڵاتانی ئیقلیمی ‌و كاریگه‌ریی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ وتوێژی له‌سه‌ر كرا.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی پاك ‌و بێگه‌رد باشترین بژارده‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵات ‌و حوكمڕانییه‌ و، ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستان به‌هۆی هه‌ڵوێستی ناڕه‌وای ده‌سته‌ڵاته‌وه‌، زۆر جار پرۆسه‌كه‌ ناشیرین كراوه‌ و، فرت ‌و فێڵ ‌و ساخته‌كاریی ئه‌نجام دراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵك بێ‌ متمانه‌ بوون به‌ ده‌سته‌ڵات ‌و به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیش، ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: ئومێد ده‌كه‌ین سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعییانه‌ بۆ وڵات و پێكهاته‌كه‌ی ‌و گرنگیدانی زیاتر به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌رێم ‌و به‌غدا، به‌ شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه‌ بتوانێ‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی راپه‌ڕێنێ‌ ‌و، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی رێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی حكوومه‌ت نه‌گۆڕێ.

هاوكات ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "كه‌ پێویسته‌ كوردیش به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست ‌و دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكات ‌و به‌ شه‌ڕی حزبی ‌و پله‌ و پۆست زیان به‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی‌ نه‌گه‌یه‌نێت".

106 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر