Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەحمەدی حاجی ڕەشید هۆکاری نەگەڕانەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات


پەیام 

په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند هۆكارێكی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ینێت عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی به‌ دۆسته‌كانی گه‌یاندووه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی  كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسینێكی به‌ ناونیشیانی"بۆچی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت؟" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نووسیویه‌تی" زۆر هێز و لایه‌نی سیاسی به‌ته‌مابوون كه‌  پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌و هۆكاری زۆریشیان باسكرد كه‌وا ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ئاماده‌ی كردووه‌ و كه‌موكوڕی زۆره‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌دا 80یی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بوون به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یگه‌ڕانده‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت. 

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید به‌ چوار خاڵ هۆكاره‌كانی ئاشكرا كردووه‌ له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كاندا نووسویه‌تی: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌وێت به‌ دۆسته‌كانی بڵێن هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ بودجه‌دا هه‌یه‌ ئه‌و به‌رپرس نییه‌ و حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ئاماده‌ی كردووه‌.

له‌ خاڵێكی تردا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتویه‌تی: گه‌رانه‌وه‌ی بوجه‌ بۆ حكوومه‌ت ده‌بێت یان كورد رازی بن له‌سه‌ر له‌سه‌دا 12 و پۆینت 67  یان ده‌بێت هه‌ڵوێست وه‌رگرن هه‌ركامیان بكه‌ن دژواره‌ و عادل عه‌بدولمه‌هدیش ئیحراج ده‌بێت و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاودا له‌گه‌ڵ كورد تێكده‌گیرێن.

316 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر