Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هۆشداری له‌ تێكچونی بازاڕی نه‌وت ده‌دات


پەیام 

كۆماری ئیسلامی ئێران  به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ هۆشداری له‌ تێكچونی بازاڕی نه‌وت ده‌دات.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران، رایگه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا خستوویه‌تییه‌ سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی، رۆژگارێكی سه‌خت چاوه‌ڕێی به‌كارهێنه‌رانی نه‌وت ده‌كات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی وزه‌ی ئێران، بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌  وه‌زیری نه‌وتی ئێران باسی له‌وه‌كردووه‌: به‌ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی پێشوویانه‌وه‌، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان بینی كه‌ مه‌حاڵه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ سفر دابه‌زێندرێت و هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌یان به‌خشی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نه‌وت هاورده‌ ده‌كه‌ن.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران راشیگه‌یاندووه‌ : رێگه‌دان به‌ چه‌ند وڵاتێك بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خواستی بازاڕ پڕبكه‌نه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند مانگی داهاتوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی نه‌وت له‌ جیهاندا قورس بێت.

بیژه‌ن نامدار جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌وه‌ی تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا نرخی نه‌وت به‌ نزمیی بهێڵێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ میانی چه‌ند مانگی داهاتوودا، نرخه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

ئه‌مریكا له‌ رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م و له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا هه‌نارده‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌ ئامانج، 50 بانكی ئێرانی و زیاتر له‌ 700 كۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌ی خسته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

ئیداره‌ی واشنتۆن هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و كۆریای باشوورو ئیتاڵیاو یۆنان و چین و تایوان و هیندستان و ژاپۆن و ئه‌فغانستانی بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشیبوو به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا بازرگانی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبده‌ن.

134 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر