Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حزبەکەی دۆناڵد ترەمپ زۆرترین کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەدەستدا


پەیام 

به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، حزبی دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمارییه‌كانیش زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیناتیان له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌های دۆلاریش له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا  دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ نافه‌ڕمییه‌كان كه‌ میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، تائێستا حزبی دیموكراته‌كان له‌ كۆی 435 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 222 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا كۆمارییه‌كان ته‌نها 199 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌م پێیه‌ش حیزبه‌كه‌ی دۆناڵد تڕامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا توشی شكست هاتووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، دووباره‌ حزبی كۆمارییه‌كانی كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیرانیان گرتووه‌ته‌وه‌ ده‌ست، به‌جۆرێك له‌ كۆی 100 كورسی ئێستا خاوه‌نی 51 كورسین، له‌ به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان خاوه‌نی 45 كورسین، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی ژماردنی ده‌نگه‌كانی ئه‌و كورسییانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌، كۆمارییه‌كان یه‌ك بۆ دوو كورسی دیكه‌ ببه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها تائێستا 60 ژن سه‌ركه‌وتنیان بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ دووانیان موسوڵمانن.

كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران پێكدێت، 100 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی سیناته‌ و 435 كورسیش بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ كۆی گشتییان ده‌كاته‌ 535 كورسی.

ده‌نگدانه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بوو كه‌ ژماره‌یان 435 ئه‌ندامه‌، له‌گه‌ڵ سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران, كه‌ده‌كاته‌ 35 ئه‌ندام له‌ كۆی 100 ئه‌ندام.

292 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر