Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا: مامەڵەی یەپەگە جیاواز دەبێت لە پەکەکە


پەیام 

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سوریا ڕه‌تی كرده‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ  یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یه‌په‌گه‌) بكه‌ن.

جه‌یمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكای له‌ سووریا خسته‌ڕوو.

جیفری ڕایگه‌یاند: به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه‌،  یه‌په‌گه‌ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی ناناسن، به‌ڵام له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌سه‌ر دژیه‌كوه‌ستانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ دانانی خه‌ڵات بۆ زانیاریدان له‌سه‌ر شوێنی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ و پشتگیریكردنی یه‌په‌گه‌ له‌هه‌مان كاتدا نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه‌ ڕوونه‌, به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ یه‌په‌گه‌ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی ناناسن و پێش ده‌ستێوه‌ردانی سووریاش نه‌یانكردووه‌، به‌ڵام له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولایان تێده‌گه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و پێش هه‌موو شتێك زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چییان كردووه‌ و بۆچی ئه‌نجامیانداوه‌ ‌به‌ توركیا ده‌ده‌ن.

جیفری وتیشی: له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌باكووری سووریاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر توركیا دروست نه‌بێت هه‌موو شتێك ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌ ئێستاشدا پڕۆگرامی منبج په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاوه‌، زۆر به‌وریاییه‌وه‌ هه‌سه‌ده‌ له‌و چه‌كانه‌ دورده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌له‌پێشودا پێیان داون، ناوبراو یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌وكتنی یه‌په‌گه‌ی به‌سه‌ر داعشدا له‌م شه‌ڕانه‌ی دوایدا بۆئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ته‌نها چه‌كی سووكیان پێداون و له‌چه‌كی قورس دایان ماڵیون.

133 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2018

بابەتی زیاتر