Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ وه‌زیری دادی ئه‌مریكا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌


په‌یام

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد" جێف سێشێنز وه‌زیری دادی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای‌ دۆناڵد تره‌مپ، وازی‌ له‌كاره‌كه‌ی‌ هێناوه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی‌ كۆشكی سپـی كردووه‌.


لایخۆیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر نووسیویه‌تی"به‌خۆشحاڵـیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ماسیۆ وایته‌یكه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ستافی جێف سێشێنز له‌وه‌زاره‌تی داد، ده‌بێته‌ وه‌زیری نوێی دادی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت و به‌باشی خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.

پێشتر تڕه‌مپ ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌جێف سێشێنز گرتبوو سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی دادو ڕایگه‌یاندبوو" سێشێنز هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ وه‌زاره‌تی داد كۆنتڕۆڵ بكات.

له‌به‌رامبه‌ردا سێشێنز به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌كانی تره‌مپی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌و له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شیدا نووسیویه‌تی: له‌وكاته‌وه‌ی وه‌ك وه‌زیری داد كارمانكردووه‌ توانیومانه‌ یاسا په‌یڕه‌و بكه‌ین و سه‌روه‌ری بۆ بگێڕینه‌وه‌.


50 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر