Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا وڵاتی سودان له‌ لیستی پاڵپشتیكه‌رانی تیرۆر ده‌رده‌هێنیت


په‌یام

حکوومەتی سوودان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو لێدوانەی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو دەستیکردووە بە قۆناغی دەرھێنانی سوودان لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکار لە تیرۆر، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.


وەزارەتی دەرەوەی سوودان رایگەیاندووە، وڵاتەکەیان ئامادەییە دەست بە قۆناغی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکادا بکات تا بتوانێت بگەن بە خواست و ئامانجە ویستراوەکان.

دوێنێ چوارشەممە، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە ئامادەن سوودان لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکار لە تیرۆر دەربکەن، بەڵام بەو مەرجەی حکوومەتی ئەو وڵاتە چاکسازی زیاتر ئەنجام بدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە مەرجی سوودان بۆ دەرھێنانی لە لیستی پاڵپشتیکار لە تیرۆر ئەوەیە، دەبێت ھاوکارییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پتەوتر بکات و رەوشی مافی مرۆڤ لە وڵات باش بکات، ھەروەھا ھەنگاوی زیاتر بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ناوخۆ بھاوێژێت و رێگە بدات ژمارەی زیاتر لە تیمی رێکخراوەکانی مرۆیی سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.


66 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر