Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و متمانه‌دان به‌كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی  كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له‌كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا نیه‌.


به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ كه‌ دانیشتنی ژماره‌11ی ئه‌م خوله‌یه‌، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنرێن، هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بونی وه‌زیرانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی له‌باره‌ی دیارده‌ی مرداربونه‌وه‌ی ماسی له‌پارێزگای بابل گفتوگۆ ده‌كرێت.

به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ته‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری بابل.

له‌ دانیشتنی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ل كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 پێكهێنا و به‌هۆی درێژبونه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجه‌ نه‌توانرا پرسی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و ڕوداوی مرداربونه‌وه‌ی ماسییه‌كانی پاریزگای بابل گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت.

50 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر